كڵۆپ چه‌كێكی دیكه‌ی به‌هێزی دۆزیوه‌ته‌وه
سه‌رچاوه‌كانی راگه‌یاندنی هه‌واڵ ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه كه به‌رپرسانی لیڤه‌رپوول له‌سه‌ر داواكاری یۆرگن كڵۆ به‌هێزه‌وه بۆ گواستنه‌وه‌ی هێرشبه‌ره‌كه‌ی لایپزیگ چوونه‌ته سه‌رهێڵ و به ته‌واوه‌تی له گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه نزیك بوونه‌ته‌وه.
پێگه‌ی سكای نیوز له راپۆرته هه‌واڵێكدا جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراو زانیاری ئه‌وه‌یان پێگه‌یشتووه كه لیڤه‌رپوول به 60 ملیۆن یۆرۆ له گواستنه‌وه‌ی تیمۆ ڤێرنه‌ری هێرشبه‌ری یانه‌ی لایپزیگی ئه‌ڵمانیا نزیك بوونه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، كه ڤێرنه‌ری ته‌مه‌ن 23 ساڵان، یه‌كێكه له دیارترین ئه‌و هێرشبه‌رانه‌ی له پله‌كانی یۆرگن كلۆپی راهێنه‌ری لیڤه‌رپووله بۆ وه‌رزی داهاتوو.
تیمۆ ڤێرنه‌ر له ئێستادا یه‌كێكه له دیارترین به‌هره‌مه‌نده‌كانی تۆپی پێی ئه‌ڵمانیا و له‌م وه‌رزه له كۆی 30 یاری 25 گۆڵ و 10 ئاسیستی له‌گه‌ڵ لایپزیگ له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان تۆمار كردووه.
رۆژنامه‌ی بیڵدی ئه‌ڵمانیا، ئه‌م هه‌واڵه‌ی پشتڕاستكردۆته‌وه و رایگه‌یاندووه كه یۆرگن كڵۆپ ده‌یه‌وێت بۆ وه‌رزی داهاتوو ڤێرنه‌ری هاونیشتیمانی بۆ هێڵی پێشه‌وه‌ی لیڤه‌رپوول زیاد بكات.
رۆژنامه‌ی بیڵد ئه‌وه‌شی نووسیوه كه هاوینی رابردوو ڤێرنه‌ر ئۆفه‌رێكی لیڤه‌رپوولی ڕه‌تكرده‌وه چونكه پێیوابوو له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی به‌هۆی سه‌ڵاح، مانێ و فێرمینیۆ شوێنی نابێته‌وه.
تیمۆ ڤێرنه‌ر سه‌ره‌تا له یانه‌ی شتوتگارت ده‌ركه‌وت، به‌ڵام له 2016 ئه‌م یانه‌یه به 14 ملیۆن یۆرۆ ڤێرنه‌ری به لایپزیگ فرۆشت و دواتر په‌نجه‌ی په‌شیمانی بۆ گه‌ست و هه‌وڵی دا بگه‌ڕێته‌وه به‌ڵام نرخه‌كه‌ی به‌جۆرێك به‌رز ببووه كه نه‌یانتوانی بیگه‌ڕێننه‌وه، ڤێرنه‌ر له كۆی 144 یاری له‌گه‌ڵ لایپزیگ 86 گۆڵ و 37 ئاسیستی كردووه و ئه‌م وه‌رزه له بۆندزلیگا 22 گۆڵی تۆمار كردووه و به جیاوازی 2 گۆڵ له لیڤاندۆڤسكی پێشه‌نگی گۆڵكارانی خوله‌كه دووره.