مامۆستایانی گرێبه‌ست ده‌كرێنه هه‌میشه‌یی
K24- هه‌ولێر:
ئامانج ره‌حیم، سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان دووپاتی كرده‌وه، هه‌نگاوه‌كانی دامه‌زراندنی مامۆستایانی گرێبه‌ست به شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی ده‌ستی پێكردووه.
له پۆستێكدا له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، ئامانج ره‌حیم ئاشكرایكرد، ناوی مامۆستایانی گرێبه‌ست، به نووسراوی ژماره "1669"ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، له به‌رواری 12-2-2020 ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی بودجه و میلاك له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان كراوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه: نوسراوه‌كه تایبه‌ته به ده‌ستپێكردنی مامه‌ڵه‌ی كۆتایی دامه‌زراندنی مامۆستایانی گرێبه‌ست و ده‌ستبه‌كاربوونی فعلییان، له‌به‌ر رۆشنایی بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ژماره 34 له به‌رواری 24-12-2019.
له كۆتایی په‌یامه‌كه‌یدا ئامانج ره‌حیم پیرۆزبایی له‌و مامۆستایانه ده‌كات و هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازێت و جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، "وهەموو کەسێك قەرزاری گەورەیی مامۆستاکانیەتی، كە ئەلف وبێی زمان و ئەدەب و زانستەکانیان فێرکردین".
H.B