رزگاربوویێكی دیكه‌ی ده‌ستی داعش به كه‌سوكاره‌كه‌ی شاد بووه‌وه
K24- دهۆك:
کچێکی دیكه‌ی ئێزدی لە کەمپی هۆل لە سووریا رزگار کرا و بە کەسوکارەکەی لە کەمپی شاریای پارێزگای دهۆك شاد بووەوە.
مه‌له‌ك ئه‌و كچه‌یه كه تەمەنی 11 ساڵه و لە کاتی هێرشەکانی چەکدارانی داعش بۆ سەر شنگال، له‌گه‌ڵ دایك و براكه‌ی لەلایەن چەکدارانی ئه‌و رێكخراوه‌وه رفێندرا بوون، دوای چه‌ندین ساڵ گه‌ڕایه‌وه باوه‌شی كه‌سوكاره‌كه‌ی، به‌ڵام دایك و براكه‌ی له بۆردومانێكی شاری هه‌جین شه‌هید بوون.
له خانه‌واده‌ی مه‌له‌ك 19 كه‌س له‌لایه‌ن داعشه‌وه رفێندراون و تا ئێستاش چاره‌نووسی ژماره‌یه‌كیان نادیاره.
ماوه‌ی زیاتر له ساڵێك مه‌له‌ك له‌ناو خێزانه‌كانی چه‌كدارانی داعش ژیانێكی سه‌ختی ده‌گوزه‌راند.
ئه‌و خه‌ڵكی سه‌نته‌ری قه‌زای شنگاله و له ته‌مه‌نی 5 ساڵیدا رفێندرابوو، بۆیه ئێستا زمانی دایك نازانێت.
تا ئێستا 3528 رفێندرا‌و له ده‌ست چه‌كدارانی داعش رزگار كراون، به‌ڵام هێشتا چاره‌نووسی ژماره‌یه‌كیان نادیاره و هه‌وڵه‌كانیش بۆ دۆزینه‌وه‌یان به‌رده‌وامن.
H.B