پرۆژهی 100 مهتری سلێمانی نهوهستاوه
ههڤاڵ ئهبوبهكر: پرۆژهی 100 مهتری سلێمانی نهوهستاوه د. ھەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی، له ههڤپهیڤینێكی تایبهتی كوردستان 24، باسی لە ئاستی خزمەتگوزارییەکانی پارێزگاکەو گرنگیی ھەڵبژاردنی شاری سلێمانی وەکو شاری داھێنانی ئەدەبی لەلایەن یونسکۆوە كرد و روونی كردهوه، ئەم ھەنگاوە ھەلیکاری ئەدەبی بۆ گەنجە بەھرەمەندەکان زیاتر دەکات. د. ھەڤاڵ ئهوهشی خستهڕوو، کە پرۆژهی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی ھەندێک وردەکاریی تێچوون و دەرخستەکانی ماوە و نەوەستاوە. ئاماژەی بەوەشکرد کە ھەوڵێکی حکومەتی عێراقی و شارەکانی سنە و سلێمانی ھەنگاوی باشی بڕیوە بۆ دروستکردنی ھێڵی شەمەندەفەر لەنێوان ئەو دوو شارە. پارێزگاری سلێمانی گوتیشی: "کردنەوەی فەرمانگەی پەسەندكردنی بەڵگەنامەكانی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە سلێمانی و ھەولێر وادەکات ھیچ کەسێک بۆ پەسەندکردنی بەڵگەنامە نەچێتە بەغدا".