زیاتر لە 160 رادیۆ لە ھەرێمی كوردستان ھەن
K24 - ھەولێر
13 شوبات رۆژی جیھانی رادیۆیە، ئەم رۆژە لە لایەن یۆنسكۆوە دەستنیشانكراوە و بەپێی راگەیەندراوی ئەو رێكخراوە، زیاتر لە 44 ھەزار وێستگەی رادیۆیی لە جیھان ھەیە. لە ھەرێمی كوردستانیش سەرەڕای ئامارەكانی دیكەی راگەیاندن تا ئێستا گوێگری رادیۆ ھەیە و بەشێكی زۆری خەڵك ئێستاش لە رێگای رادیۆ گوێبیستی ھەواڵ و زانیارییەكان دەبن.
شارەزایەكی بواری راگەیاندن و بە تایبەت رادیۆ باس لە تایبەتمەندی رادیۆ دەكات و ئاماژە بەوە دەكات، لە سەردەمی ئێستاش رادیۆ بۆ ھەندێ چین و توێژ گرینگی ھەیە، باسی خزمەتی رادیۆش دەكات لە خەباتی كوردان و سەردەمی شاخ.
یەكەمجار لە ساڵی 1896، زانایەك بە ناوی گول یەلمۆ ماركۆنی، رادیۆی دروست كردوە و بە یەكێك لە بەھێزترین ئامرازەكانی گەیاندن بۆ زانیاری و ھەواڵ ناوزەند كراوە.
زیاتر لە 44 ھەزار وێستگەی رادیۆیی لە جھیان ھەیە و لە كوردستنایش زیاتر لە 165 رادیۆ ھەواڵ و بابەت و زانیاری پێشكەش بە ھاووڵاتیان دەكەن.
ھ.م