هێرش كرایه سه‌ر سه‌ربازگه‌ی كه‌ی وه‌ن

K24 – هه‌ولێر:
كه‌مێك پێش ئێستا به رۆكێت هێرشكرایه سه‌ر سه‌ربازگه‌ی كه‌ی وه‌ن له سنووری پارێزگای كه‌ركووك.
ئه‌و سه‌ربازگه‌یه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا تێیدا جێگیر كراوون.
له كۆتایی ساڵی رابردوودا به هه‌مان شێوه هێرشێكی مووشه‌كی كرایه سه‌ر ئه‌و سه‌ربازگه‌یه و كارمه‌ندێكی سه‌ربازگه‌كه كوژرا.
له تۆڵه‌ی ئه‌و رووداوه‌دا، ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا ژماره‌یه‌ك پێگه‌ی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی بۆردومان كرد.
دوای زنجیره‌یه‌ك بۆردۆمانیش، له (3ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایری 2020) له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا هه‌ریه‌ك له قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی پێشووی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له ئاكامی بۆردومانێكی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی ئه‌مه‌ریكا كوژران.
ئه‌مڕۆ له عێراق لایه‌نه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی یادی چله‌ی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیسیان كرده‌وه.
هێرشه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی سه‌ر سه‌ربازگه‌ی كه‌ی وه‌ن هاوكاته له‌گه‌ڵ چله‌ی كوژرانی سوله‌یمانی و موهه‌ندیس.