وەزارەتی بەرگری تورکیا کوشتنی دەیان سەربازی سووریای راگەیاند

وەزارەتی بەرگری تورکیا کوشتنی دەیان سەربازی سووریای راگەیاند

K24 – هه‌ولێر:

وەزارەتی بەرگری تورکیا بڵاویکردەوە، 65 سەربازی سوپای سووریایان لە ئیدلب کوشتووە.

پێشتریش وەزارەتی بەرگری تورکیا، کوشتنی دەیان سەربازی دیکەی سووریای راگەیاندبوو.

بەهۆی هێرشەکانی سوپای سووریا بۆ سەر پارێزگای ئیدلب، کە دواین پێگەی میلیشیاکانی سووریایە، ئەنقەرە و دیمەشق نێوانیان ئاڵۆزی زۆری تێکەوتووە.

بەهۆی هێرشەکانی سووریا بۆ ئیدلب، زیاد لە 15 سەربازی تورکیا کوژراون، لە دواین لێدوانیشدا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند، سووریا هەر جووڵەیەک بکات، زۆر بە تووندی رووبەڕووی دەبنەوە.