ئیسرائیل چەند ئەفسەر و سەربازێکی ئێرانی کوشت
لە ھێرشێكی مووشەكی ئیسرائیل، چوار ئەفسەری ئێرانی و سێ سەربازی سووری كوژران.
ئاژانسی سانای فەرمی حكوومەتی سووریا بڵاویكردووەتەوە، سیستمی بەرگری سووریا رووبەرووی ھێرشێكی مووشەكی ئیسرائیل بوونەتەوە بۆ سەر وڵاتەكەیان و ژمارەیەك مووشەكیان تێكشكاندووە.
ئاماژە بەوەش كراوە، ھێرشەكە درەنگانی شەوی رابردوو لە بەرزاییەكانی جۆلان ئەنجامدراوە.
لای خۆیەوە روانگەی سووریا بۆ مافەكانی مرۆڤ ئاشکرایکردووە، ھێرشەكە لە ناوچەی نێوان فڕۆكەخانەی دیمەشق و ناوچەی ست زێنەب ئەنجامدراوە كە ھێزەكانی ئێرانی لێ دەمێننەوە و بەهۆیەوە چوار ئەفسەری ئێرانی و سێ سەرباز کوژراون.
Times of Israel
H.J