چاودێرانی سیاسی بەگرنگیەوە دەڕواننە بەشداریی مەسرور بارزانی لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن

ئەمڕۆ کۆنفرانسەکە دەستپێدەکات

K24 – هه‌ولێر:

سیاسەتوانان و چاودێرانی سیاسیی بە بایەخەوە لە بەشداری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی دەڕوانن لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن .

سیاسەتوانێک پێیوایە کە دۆخی ئێستای ناوچەکە بێ مەترسیی نییە و کورد پێویستە هەموو هەوڵێک بدات بۆ دوورخستنەوەی خۆی لە مەترسییەکان چاودێرێکیش دەڵێ ئێستا کورد بووەتە ژمارەیەکی راستەقینە لە هاوکێشەی ناوکۆکییەکاندا و بێ کورد پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە و جیهان کارێکی ئەستەمە.

ئازاد جندیانی، سیاسەتمەدار بە کوردستان24ـی راگەیاند، کۆنفرانسەکە گرنگە تاوەکو بتوانین مەترسییەکانی ئێستای ناوچەکە لە خۆمان دووربخەینەوە.

لە کۆنفرانسی ئەمساڵ، زیاد لە 500 بڕیاربەدەستی باڵای جیهان بەشداردەبن، ئەمە وایکردووە بە بایەخەوە تەماشای جموجۆڵە دیپلۆماتییەکان بکرێت.

کۆبوونەوەی سەرکردەکانی جیهان لە میونشن ئەمساڵ بۆ ئەوەیە باس لە قەیرانەکانی ئێستا و تەگەرەکانی بەردەم ئاسایشی جیهان لە داهاتوو بکرێت. لەپاڵ ئەوەشدا بەشداربووان چاویان لەوەیە چ پەیوەندییە دیپلۆماتییەکانیان و چ هاوپەیمانیی و هەماهەنگییە سەربازییەکانیان بەهێزتر بکەن.