ئەیرباس ژمارەی پێوانەیی تۆمار دەکات

لە فرۆشتن و رادەستکردنی فڕۆکە پێش بۆینگ دەكەوێت

K24 - ھەولێر

ئەیرباس لە فرۆشتن و رادەستکردنی فڕۆکە پێش کۆمپانیای بۆینگ دەکەوێت و ژمارەی پێوانەیی تۆمار دەکات.

كۆمپانیای ئەیرباس-ی ئەوروپی رایگەیاند، لە رادەستكردنی فڕۆكە بە كڕیارەكانی لە 2019دا ژمارەی پێوانەیی تۆماركردووە و بەگوێرەی ئامارە داراییەكانی ساڵی 2019، ژمارەی ئەو فڕۆكانەی كە رادەستی كڕیارەكان كراوە گەیشتووەتە 860 فڕۆكەی بازرگانی ، بەمجۆرەش ئەو زیادەی تۆماری دەکات دەگاتە سەدا 8، .

پێشتر کۆمپانیای بۆینگی ئەمریكی رایگەیاندبوو، لەم مانگەدا خواستی نوێ لەسەر فڕۆكەكانی نەبووە.

كۆمپانیای ئەیرباس ئامانجیەتی بۆ ئەمساڵیش بەھەمان شێوەی ساڵی رابردوو ژمارەی پێوانەیی لە رادەستكردنی فڕۆكە تۆماربكات و ئەو ژمارەیە بگەینێتە 880 فڕۆكە ، بەو جۆرەش ركابەرییەكی سەختی بۆینگی ئەمەریكی دەكات كە تاوەكو ئێستاش بەھۆی فڕۆكەكانی 737 ماكسەوە بە قەیراندا تێدەپەڕێت.

ھ.م