قه‌رزی بچووك ده‌ستپێده‌كاته‌وه
K24 - ھەولێر
وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی ھەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد، بۆ دەسپێكردنەوەی پڕۆژه‌ی قه‌رزی بچووك پڕۆژەیەكیان داوەتە ئەنجومەنی وەزیران و رەزامەندی لەسەر دراوە.
كوێستان محەمەد، وه‌زیری كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی رایگه‌یاند "له رابردوودا له رێگای قه‌رزی بچووكه‌وه بڕی 70 ملیار دینارمان داوه‌ته گه‌نجان، به‌ڵام به‌هۆی قه‌یرانی دارییه‌وه قه‌رزه‌كه‌نمان راگیران، ئێستاش پڕۆژه‌یه‌كمان داوه‌ته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌و قه‌رزانه‌ی وه‌رده‌گرینه‌وه دووباره دابه‌شیبكه‌ینه‌وه".
وه‌زیری كار ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو "هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت سودمه‌ند بێت له‌و قه‌رزه ده‌بێت پێشتر چه‌ند خولێك ببینێن، بۆئه‌وه‌ی له‌و رێگایه‌وه بتوانین زۆرترین هه‌لیكار بۆ گه‌نجان ده‌ستبه‌ر بكه‌ین".
ھ.م