كۆرۆنا ترس دەخاتە ناو بانكەكان

لە ترسی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا بانکەکانی چین کاغەزە داراییەکان پاکدەکەنەوە

K24 - ھەولێر

مەترسییەكانی تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بووەتە ھۆكار بانكەكانی چین دەست بە خاوێنكردنی كاغەزی نەختینەی وڵاتەكە بكەن.

بانكی ناوەندی چین لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاشكرای كرد، لە چوارچێوەی پلانەكانی رێگەگرتن لە زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، سەرجەم بانكەكانی ئەو وڵاتە دەستیان بە خاوێنكردنی كاخەزە نەختینییەكان كردووە.

بانكی ناوەندی چین ئاماژەی بەوەشدا، سەرجەم بانكەكان دەستیان بە بەكارھێنانی تیشكی سەرو وەنەوشەیی، یانیش پلەیەكی بەرزی گەرما بۆ خاوێنكردنەوەی كاغەزەكانی یوان كردووە و دواتر بۆ ماوەی 7 تاوەكو 14 رۆژ پارەكان یەدەگ دەكرێن، بەر لەوەی كە جارێكی دیكە بخرێتە بەر دەستی كڕیارەوە.

راشیگەیاندووە، بڕیار دراوە بەشێوەیەكی خێرا بڕی 4 ملیار یوانی نوێ بۆ ناوچەی ھوبی دەربھێندرێت،  كە ئامانج لێی ئەوەیە لە رێگەی بەكارھێنانی پارەوە ڤایرۆسەكە نەگوازرێتەوە بۆ ھاووڵاتییان.

ھ.م