به فه‌رمی، ریال مه‌درید بووه پاڵه‌وانی جامی شای ئیسپانیا
یانه‌ی ریال مه‌درید به فه‌رمی بووه پاڵه‌وانی جامی شا له یاری باسكه، دوای ئه‌وه‌ی له یاریی كۆتایی شكستی به یانه‌ی یونیكا هێنا.
یانه‌ی ریال مه‌درید دوای ئه‌وه‌ی له قۆناخی پێشكۆتایی شكستی به ڤالێنسیا هێنا و ئه‌مڕۆش له یاریی كۆتایی رووبه‌ڕووی یانه‌ی یونیكا مه‌له‌گه بووه و یارییه‌كه‌ی به ئه‌نجامی (95 ـ 68) خاڵ برده‌وه و به فه‌رمی دوای 3 ساڵ دابڕان له نازه‌كه بووه پاڵه‌وانی ئه‌م وه‌رزه‌ی جامی شای ئیسپانیا.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدا بوو كه بارسێلۆنا له قۆناخی هه‌شت ماڵئاوایی له جامی شا كرد بوو، نه‌یتوانی پارێزگاری له نازناوه‌كه بكات كه هه‌ڵگری دوو جامی شای له‌سه‌ریه‌ك بوو له ساڵانی 2018 و 2019.
?? ¡Otro título más!#CAMPEONES28 | #HalaMadrid pic.twitter.com/RbNcAE0CGw
— Real Madrid Basket (@RMBaloncesto) February 16, 2020