تۆیۆتا سێ کارگە بەگەڕ دەخاتەوە

كارەكانیان راگرتبوو

K24 - ھەولێر

کۆمپانیای تۆیۆتا مۆتۆرزی ژاپۆنی رایگەیاند، بە بەشێک لە کارەکانیان لە سێ کارگەی چین لەم هەفتەیەدا دەست پێدەکەنەوە.

کۆمپانیای تۆیۆتا ئامانجیەتی بەشێک لە تواناکانی بگەڕێنێتەوە، کە بۆ ماوەیەکی درێژ بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە کارەکانیان راگرتبوو.

کینسوکی کو، گوتەبێژی کۆمپانیای تۆیۆتای ژاپۆنی رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە کارگەکانیان لە چانجوچون و گوانجشۆ بەگەڕدەخەنەوە و بەیانیش کارگەکەیان لە تیانجین بە گەڕ دەخەن.

هاوکات کۆمپانیا هۆندا مۆتۆرزی ژاپۆنیش رایگەیاندبوو، کارگەکانیان لە چین بەگەڕ دەخەنەوە.