هیندستان دژی ئه‌ردۆغان هاته ده‌نگ
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی هیندستان، باڵیۆزی توركیا له "نیوده‌لهی" بانگ كرد بۆ ئه‌وه‌ی له باره‌ی لێدوانێكی "ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان"ـی سه‌رۆكی توركیاوه په‌یامێكی ناڕه‌زایه‌تی پێ بدات.
گوته‌بێژێك به ناوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی هیندستان رایگه‌یاند، لێدوانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی "ئه‌ردۆغان" له باره‌ی ره‌وشی "كشمیر"ه‌وه، نموونه‌یه‌كی دیكه‌ی ده‌ستتێوه‌ردانی توركیایه له كاروباری ناوخۆی وڵاتان. هیندستان ئه‌و جۆره سیاسه‌ته قبوڵ ناكات.
هه‌فته‌ی رابردوو، له كاتی سه‌ردانێكی بۆ پاكستان، سه‌رۆكی توركیا، "ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان" رایگه‌یاندبوو، ره‌وشی به‌شه هیندستانییه‌كه‌ی كشمیر زۆر گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه، به هۆی ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی نیوده‌لهی دژی موسڵمانانی هه‌رێمه‌كه جێبه‌جێیان ده‌كات.
ئه‌ردۆغان هاوده‌نگی و هاوسۆزی وڵاته‌كه‌یشی بۆ موسڵمانانی كشمیر ده‌ربڕیبوو.
له مانگی ئابی ساڵی رابردوودا، هیندستان، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته خۆبه‌ڕێوبه‌رییه‌ی به كشمیری دابوو، هه‌ڵیوه‌شانده‌وه. ناوچه‌كه‌ی خسته ژێر باری له‌ناكاوی. سوپا به ته‌واوی ناوچه‌كه‌دا بڵاوكرایه‌وه. هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت په‌كخران. گه‌مارۆی ناوچه‌كه به ته‌واوی درا. هه‌موو ئه‌مانه‌ش به ئامانجی كۆتایهێنان به ده‌نگی ناڕه‌زایی خه‌ڵكی هه‌رێمه‌كه.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
ئ.ر