نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان: نابێت چه‌كی راوكردن بۆ سه‌ركوتی خۆپیشانده‌رانی عێراق به‌كار بێت
K24 – هه‌ولێر:
نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، "جنین پلاسخارت" ئیدانه‌ی به‌كارهێنانی "چه‌كی راوكردن"ی له دژی خۆپیشانده‌رانی عێراق كرد.
له راگه‌یه‌ندراوێكی رۆژنامه‌وانیدا، "پلاسخارت" گوتی: "نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت له هاوكاریكردنی عێراق و به‌دواداچوون بۆ سكاڵای خۆپیشانده‌ران ده‌كات، كه به‌ڵگه‌یان خستووه‌ته‌ڕوو، هێزه ئه‌منییه‌كان چه‌كی راوكردنیان بۆ بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشانده‌رانی مه‌یدانه‌كانی ته‌حریرو خیلانی له به‌غدا به‌كار هێناوه".
هه‌روه‌ها هاتووه: "به‌و هۆیه‌وه (50) كه‌س به لانیكه‌م بریندار بوون و ژماره‌یه‌كیش له كارمه‌ندانی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان بریندار بوون".
نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داواشی له ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق و به‌رپرسانی ئه‌منی كرد، رێگری له به‌كارهێنانی ئه‌و چه‌كانه بكه‌ن و گیانی خۆپیشانده‌رانی مه‌ده‌نی بپارێزن.
ئ.ر