وه‌زیری پێشووی به‌رگری ئێران: خه‌ونم به سوله‌یمانییه‌وه بینی
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری پێشووی به‌رگری ئێران، حسێن ده‌هقان رایگه‌یاند، فه‌رمانده‌ی پێشووی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران، قاسم سوله‌یمانی رۆڵێكی سه‌ره‌كی گێڕا له قه‌ناعه‌تپێكردنی رووسیا به‌وه‌ی زۆر گرنگه رۆڵی له سووریا هه‌بێت.
ده‌هقان گوتی: كاتێك قاسم سوله‌یمانی به‌رپرسیارێتی پێ سپێردرا، ره‌وشی ناوچه‌كه ئاڵۆز بوو، تاڵیبان له ئه‌فغانستان له‌و په‌ڕی هێزیدا بوو. له سووریا و عێراقیش دواتر داعش سه‌ری هه‌ڵدا، قاسم سوله‌یمانی ئه‌و كه‌سه بوو توانی سه‌قامگیری بۆ عێراق و ناوچه‌كه بگێڕێته‌وه، كه به هۆی پشتیوانی ئه‌مه‌ریكا له ئیسرائیل و به كۆمه‌كی دارایی سعوودییه، هه‌وڵده‌درا هه‌ژموونی ئێران له ناوچه‌كه كه‌مبكرێته‌وه.
حسێن ده‌هقان، له ماوه‌ی ساڵانی (2013 - 2017) وه‌زیری به‌رگری ئێران بوو، به كه‌ناڵه‌كانی ئێرانی راگه‌یاند، شه‌وی دووی مانگی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایر، قاسم سوله‌یمانیم له خه‌ودا بینی له ناو كۆمه‌ڵێكدا بوو، ئاماژه‌ی ده‌دا و ده‌یوت: "خواتان له‌گه‌ڵ گه‌نجان"، رۆژی سێی مانگیش هه‌واڵی كوژرانه‌كه‌یم پێ گه‌یشت.