دانیمارك هێز ره‌وانه‌ی عێراق ده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری به‌رگری دانیمارك، ترین برامسن، رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یه هێزی سه‌ربازی ره‌وانه‌ی عێراق بكاته‌وه.
ئه‌و وه‌زیره دانیماركییه گوتیشی: هێزه‌كانمان ره‌وانه‌ی بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د ده‌كه‌ین.
روونیشیكرده‌وه، یه‌كه‌م كاروانی ئه‌و هێزانه رۆژی (1ی ئازار/ مارسی 2020) ده‌گه‌نه عێراق.
پێشتر هێزه‌كانی دانیمارك له عێراق پاشه‌كشێیان كردبوو و له كوه‌یت جێگیر كرابوون.
دانیمارك (130) سه‌ربازی له بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د له سنووری پارێزگای ئه‌نبار جێگیر كردبوو، وه‌ك یه‌كێك له وڵاتانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، به‌شدار بوو له هێرشه‌كانی دژ به داعش.