عێراق و چین رێككەوتنی دیكە واژۆ دەكەن

پلاندانانی عێراق: رێککەوتن لەگەڵ چین لەبارەی پڕۆژە نوێیەکانە

K24 - ھەولێر

وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، رێککەوتنە واژۆکراوەکانمان لەگەڵ چین لەبارەی جێبەجێکردنی پڕۆژەی نوێیە لە سەرجەم پارێزگاکان، و پەیوەندی بە پڕۆژە وەستاوەکانەوە نییە.

عەبدولزەهرە هینداوی، گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق راگەیاندووە، رێککەوتنیان لەگەڵ چین پەیوەندی بە پارەدارکردنی پڕۆژە وەستاوەکان نییە، و بەڵکو پڕۆژەی نوێ لە سەرانسەری پارێزگاکان جێبەجێدەکەن.

عەبدولزەهرە هینداوی گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق دەڵێت، رێککەوتنیان لەگەڵ چین چەدنین پڕۆژەی نوێ لە خۆدەگرێت، وەک بەندەری فاو، و پڕۆژەکانی پەیوەست بە تەندروستی و پەروەردە و نیشتەجێبوون.

هینداوی روونیدەکاتەوە، نزیکەی چوار هەزار پڕۆژەی وەستاو لە وڵات هەیە، کە هۆکارەکەی نەبوونی پارەی پێویستە بۆ خەرجکردنیان لە ساڵانی رابردوودا، و وەزارەت دیدگایەکی داڕشتووە بۆ دەستپێکردنەوەی پڕۆژەکان.

ھ.م