دابەشکردنی چیمەنتۆی حکومی بەسەر هاووڵاتییان دەست پێدەکاتەوە
K24 - ھەولێر
وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی ھەرێمی كوردستان جارێكی دیكه ده‌ست به‌دابه‌شكردنی چیمه‌نتۆی حكومی ده‌كاتەوە. به‌ڕێوبه‌ری په‌رپێدانی پیشه‌سازی هه‌ولێر رایده‌گه‌یانێت، هه‌وڵده‌ده‌ن بۆ هه‌ر تۆنێك چیمه‌نتۆ جیاوازی 20 هه‌زار دینار هه‌بێت له‌گه‌ڵ چیمه‌نتۆی بازرگانی. خاوه‌ن نوسینگه‌كانی خانوبه‌رەش باس له‌وه‌دكه‌ن به‌م كاره جوڵه‌یه‌كی باش ده‌كه‌وێته بازاڕه‌وه.
دابەشکردنی چیمەنتۆ، لەلایەن وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بەسەر ھاووڵاتیاندا نرخی چیمەنتۆی بازرگانی دادەبەزێنیت، خاوەن نووسینگەکانی خانو‌بەرەش ئەم ھەنگاوەی وەزراتی بازرگانی و پیشەسازی بە گرنگ دەزانن و پێیان وایە کەر‌ستەی خانووبەرە ھەرزانتر دەبێت و ھاووڵاتیان دەتوانن دەست بە دروستکردنی خانوەکانیان بکەن .
حکومەت تەنھا خاوەنی یەک کارگەی چیمەنتۆیە لە ناوچەى بازیانی سەر بە پاریزگای سلێمانی، کە رۆژانە ھەزار تۆن چیمەنتۆ بۆ سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان بەرھەم دێنێت، وەزارەتی بارزگانی سەرقاڵی رێکخستنەوەی شێوازی ئەو دابەشکردنەیە، تا بە کەمترین نرخ بەسەر ھاووڵاتیاندا دابەش بکرێت، بەجۆرێک ھەر تۆنێک جیاوازی 20 ھەزار دینار بێت لەگەڵ چیمەنتۆی بازرگانی کە لە بازاڕدا بەردەستە.
ھ.م