سه‌رۆكایه‌تی توركیا: له ناردنی هێز بۆ ئیدلب به‌رده‌وام ده‌بین
K24- هه‌ولێر:
ئیبراهیم كاڵن، گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی توركیا رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی له ناردنی هێز بۆ ناوچه‌ی ئیدلبی باكووری رۆژئاوای سووریا به‌رده‌وام ده‌بێت و دووپاتی كرده‌وه، هه‌ر هێرشێك له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه بكرێته سه‌ریان، وه‌ڵامی هاوشێوه‌ی ده‌ده‌نه‌وه.
كاڵن جه‌ختی له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی وڵاته‌كه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مانی دانوستانه‌كانی مۆسكۆ كرده‌وه، كه گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ رێكه‌وتنی سوچی، گوتیشی: گفتوگۆكانیان له‌باره‌ی ئیدلب له‌گه‌ڵ رووسیا به‌رده‌وام ده‌بێت.
وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "له ناردنی هێز بۆ ئیدلب به‌رده‌وام ده‌بن".
هه‌روه‌ها گوتی: "هێزه‌كانیان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك شوێنی خاڵه چاودێرییه‌كانیان له ئیدلب ناگۆڕن".
به گوته‌ی كاڵن، "هیچ ئه‌نجامێكی قبوڵكراو له گفتوگۆكانی مۆسكۆ له‌باره‌ی ئیدلب به‌دی نه‌هاتووه" و وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، دانوستانه‌كانی نێوان ئه‌نقه‌ره و مۆسكۆ له‌باره‌ی ئیدلب به‌رده‌وام ده‌بن و گوتی: "تا ئێستا هیچ كامێك له پێشنیازه‌كانی رووسیا له‌باره‌ی ئیدلبه‌وه له‌لایه‌ن توركیاوه قبووڵ نه‌كراوه".
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی هاوپه‌یمانی ناتۆش كاڵن ئاماژه‌ی به‌وه دا، "بێده‌نگی ناتۆ و هاوپه‌یمانه‌كانمان به‌رامبه‌ر هه‌ڵوێسته‌كه‌مان و ته‌نیا هاندانمان به‌س نییه و قبووڵكراو نییه، ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت سبه‌ی ئیدلب له‌ده‌ست ده‌چێت".
H.B