بەرھەمھێنانی مۆبایلی ئایفۆن كەمدەكرێتەوە

دووچاری داكەوتن بووە

K24 - ھەولێر

بەھۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە ئەپڵ دەست بە كەمكردنەوەی بەرھەمھێنانی مۆبایلی ئایفۆن دەكات.

كۆمپانیای ئەپڵی ئەمەریكی لە بەیاننامەیەكدا ھۆشداری دا لەوەی كە لە رووی فرۆشی مۆبایلی ئایفۆن بە وڵاتانی جیھان دووچاری داكەوتن بووە، ئەویش دوای ئەوەی كە كۆمپانیاكە ناچار بوو بەھۆی كۆرۆناوە كارگەكانی لە چین دابخات و لە ئەنجامدا مەترسی دروستبووە لەوەی كە دووچاری كەمی دابینكردنی ئەو جۆرە مۆبایلە ببێتەوە.

 ئاماژەی بەوەشدا، ھەرچەندە شوێنی كارگەكانیان دەكەوێتە دەرەوەی ناوچەی ھوبی كە ڤایرۆسی كۆرۆنا تێیدا سەریھەڵدا، بەڵام ناچارن بەشێوەیەكی كاتی دەست بە كەمكردنەوەی دابینكردنی ئایفۆن بكەن و بۆی ھەیە كاریگەری نەرێنی لەسەر داھاتی كۆمپانیاكە جێبھێڵێت و نەگاتە ئەو ئامانجەی كە لە پلانیدایە بۆ ئەمساڵ تۆماری بكات و لە نێوان 63 بۆ 67 ملیار دۆلارە.

ھ.م