هه‌وڵێكی تیرۆركردنی وه‌زیری به‌رگری شكستیهێنا
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی حكومی یه‌مه‌ن رایگه‌یاند، هه‌وڵی تیرۆركردنی وه‌زیری به‌رگری، محه‌مه‌د عه‌لی مه‌قدیشی، شكستیهێناوه و هه‌شت سه‌رباز كوژراوون.
به گوێره‌ی زانیاری سه‌رچاوه‌كه، ئه‌مڕۆ بۆمبێكی چێندراو به كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی وه‌زیری به‌رگری یه‌مه‌ندا ته‌قیوه‌ته‌وه.
وه‌زیری به‌رگری یه‌مه‌ن، ئه‌مڕۆ به نیاز بووه سه‌ردانی به‌ره‌كانی شه‌ڕ له دژی حوسییه‌كان بكات و روویكردووه‌ته ناوچه‌كانی خۆرئاوای مه‌ئره‌ب و خۆرهه‌ڵاتی سه‌نعای پایته‌خت.
له سه‌ره‌تای مانگی كانوونی دووه‌می رابردووه‌وه شه‌ڕ له سنووری مه‌ئره‌ب به روودانی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له سه‌ربازگه‌یه‌كی سوپا پێی ناوه‌ته قۆناغێكی نوێوه و به سه‌ختی به‌رده‌وامه.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز