نابێت هێچ کەسێک لە جیاتی کورد بڕیار بدات

هێمن هەورامی:
kurdistan24.net

هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ هه‌ڤپه‌یڤێنیكی تایبه‌تی كوردستان 24 رایگه‌یاند، بەشداری کورد لە کۆنفڕانسی ئاسایشی میونشن زۆر گرنگە و وڵاتان زیاتر گرنگی و بایەخ بە هەرێمی کوردستان دەدەن.

ئه‌وه‌شی روون كرده‌وه‌، مەسروور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا و به‌شداریكردنی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی وڵاتان، باسی ناوچە کوردستانییەکانی کردووە.

سه‌باره‌ت به‌ مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكاش له‌ عێراق و ناوچه‌كه‌ رایگه‌یاند، ئەمریکا بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی و هاوپەیمانەکانی لە ناوچەکە دەمێنێتەوە.

له‌ باره‌ی چالاكیی و كرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ داعشیش، رایگه‌یاند، رێكخراوه‌كه‌ 20 هێندەی پێشوو چالاکییەکانی فراوانتر کردووە.

هێمن هه‌ورامی راشیگه‌یاند، كه‌ داوای جێبەجێکردنی ماددەی 140 لە سەرۆک وەزیرانی نوێ عێراق دەکەین.