جەنگی ئۆتۆمبێلە سەربازییەکانی ئەمەریکا و رووسیا لە رۆژئاوای کوردستان بەردەوامە

دوو ئۆتۆمبیلی سەربازیی دەبێتە ناکۆکییان

K24 – هه‌ولێر:

بەگوێرەی گرتە ڤیدیۆیەک کە هاووڵاتیانی قامشلو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویانکردووەتەوە، ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی ئەمەریکی رێگری لە ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی رووسیا دەکات.

ئۆتۆمبێلە رووسیەکە دەیەوێت پێش ئەمەریکییەکان بکەوێت، بەڵام ئەمەریکییەکان رێگای پێنادەن.

رووسەکان بە ناوی پۆلیسی رووسی هاوکاری سوپای سووریا لە ناوچەکە دەکەن و چەند جارێک لەگەڵ هێزە ئەمەریکییەکان گرژی کەوتۆتە نێوانیان.