وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی شوێنی مانه‌وه بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه دابین ده‌كات له ئێران گه‌ڕاونه‌ته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
له دوێنێوه ده‌یان هاووڵاتی هه‌رێمی كوردستان له سنووره‌كانه‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌كیان له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت له شاری هه‌ولێر هێڵراونه‌ته‌وه، بۆ دڵنیابوون له ره‌وشی ته‌ندروستیان.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه، شوێنێكی تایبه‌ت بۆ چاودێریكردنی هه‌موو ئه‌و هاووڵاتیانه دابین بكات.
له‌و باره‌یه‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، سه‌رقاڵی چاره‌سه‌ركردنی شوێنی مانه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ین له ئێران گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
گوتیشی: ئه‌وانه‌ی له 24 كاتژمێری رابردوو گه‌ڕاونه‌ته‌وه له ژێر چاودێریدان و ده‌ستوبرد كراوه بۆ گواستنه‌وه‌یان بۆ شوێنێكی گونجاو و دابینكردنی پێداویستی و خواردن بۆیان.