ڤایرۆسی كۆرۆنا خولی ئیتاڵیا دهوهستێنێت
چەند یارییەکی سێریا C ئیتاڵیا لە ترسی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە باکووری ئەم وڵاتە دواخران.
ماڵپەری تۆپی پێ ئیتاڵیا بڵاویکردووە هاوڵاتییەکی 38 ساڵی لە ناوچەی لۆمباردی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووه و، ترسی ئەوەی لای هاوڵاتیانی ئەو ناوچەیە دروست كردووه كه ئهم ڤایرۆسه بهخێرایی تهشهنه دهكات.
ئەو کەسەی تووشی ڤایرۆسهكه بووه خۆی یاریزانێکی تیپە میللیەکانە و ئێستا لەژێر چاودێری پزیشکەکاندایە و دەنگۆی ئەوەش هەیە چەندە کەسێکی نزیک لەو هاوڵاتیەش نیشانەکانی تووش بوون بەم ڤایرۆسەیان تێدا بە دیار کەوتووە.
سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردەوە کە چەند یارییەکی سێریا C ئەم وڵاتە بە هۆی بڵاوبونەوەی ئەم ڤایرۆسەوە دواخران، هەروەها له ناوچەی ڤێنتۆش نزیکەی 29 کەس تووشی ئەو ڤایرۆسە کوشندەیە بونەتەوە و دوو کەسیش بەم هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.
چاوەڕێ دەکرێت کە یارییەکانی سێریا ئەی و سێریا بیش لەم وڵاتە بە هۆی بڵاوبونەوەی ئەم ڤایرۆسەوە رابگیرێن.
به گوێرهی میدیاكانی ئیتاڵیا، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیتاڵیا رۆژی دووشهممه كۆبوونهوهی ههفتانهی خۆی دهكات و بڕیاری دواخستنی یارییهكانی سێریا ئهی یهكلایی دهكاتهوه.