سه‌ربازێكی توركیا كوژرا و 21 پێگه‌ی سوپای سووریا بۆردومانكران

شازده‌ سه‌ربازی توركیا كوژراوون

K24 – هه‌ولێر:

له‌ ئاكامی بۆردومانێكی سوپای سووریا، سه‌ربازێكی توركیا كوژرا و له‌ به‌رامبه‌ریشدا، سوپای توركیا 21 پێگه‌ی سوپای سووریای بۆردومان كرد.

وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، هه‌موو رێكارێكی پێویست له‌ كات و ساتی خۆیدا ده‌گرینه‌ به‌ر و وه‌ڵامی هه‌ر هێرشێكی سووریا ده‌ده‌ینه‌وه‌.

به‌ كوژرانی سه‌ربازێكی سوپای توركیا، ژماره‌ی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی توركیا له‌ ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌ له‌ سنووری ئیدلب كوژراوون گه‌یشته‌ 16 سه‌رباز.