كچانی چیك ئارەزووی تایبەتیان ھەیە

زۆر گرنگی بە خواردن و جلوبەرگ دەدەن
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

كچانی چیك، بەوە ناسراون كە لە جوانترین ئافرەتانی ئەوروپان و سادەن، بەڵام لە جوانیدا ئاسایی نین. ئارەزووی كچانی چیك جیاوازن لە ئارەزووی كچانی وڵاتانی دیكەی ناچن، یەكێك لە تایبەتمەندییەكانیان ئەوەیە ئارەزوو دەكەن تەنیا لەگەڵ پیاوانی وڵاتەكەیان ھاوسەرگیری بكەن.

كچانی چیك زۆر گرنگی بە خۆیان و جلوبەرگەكانیان دەدەن، بە جۆرێك لە ھەموو كاتێك دا، سادەترین جلوبەرگی ئافرەتانی چیك تیشێرت و پانتۆڵێكە و جلوبەرگی تایبەت لەبەرناكەن.

كچانی چیك ھەر تەمەنی منداڵییەوە فێری ئەوە دەبن چ جۆرە جلوبەرگێك بپۆشن، كە جلوبەرگەكە لەگەڵ رەنگی پێست و جەستەیان دا بگونجێت. ئافرەتانی چیك جلوبەرگی كاركردن لەبەر دەكەن و بەشێوەیەكی سادە و ساكار قژیان دەبڕن، كە لەگەڵ خۆیان دا بگونجێت. ئافرەتانی چیك ھەمیشە بە كەمتر لە ئاستی تەمەنی راستەقینەی خۆیان دەردەكەون و پیربوون بە رووخساریانەوە دیارنییە، ھەروەھا بەردەوام بۆنێكی خۆش و روویەكی خۆشیان ھەیە.

ئافرەتانی چیك بە رێژەیەكی زۆر گرنگی بە میوە خواردن دەدەن و بەردەوام وەرزش دەكەن، زۆرینەیان رەنگی قژیان زەردە و چاویان شینە، ئەوان ھەمیشە زەردەخەنە لەسەر لێوەكانیان ھەیە، ھەموو ئەوانەش لە ئافرەتانی وڵاتانی دیكە جیایان دەكاتەوە. كچە قژ زەرد و چاوشینەكانی چیك ئارەزووی پیاسەكردن لە كەشوھەوایەكی پاك دا و لێخوڕینی بایسكیل دەكەن، لە رووی كۆمەڵایەتییەوە ئارەزوو دەكەن ھاوسەری خۆیان ھەبێت خۆیان ھاوكاری ھاوسەرەكەیان بكەن و كاری تایبەت بەخۆیان ھەبێت. ھەروەھا خۆیان ژەمی خواردن لە ماڵەوە ئامادە بكەن. ھەموو ئەو خواردنانەی ئافرەتانی چیك درووستی دەكەن پشت بە زانیاری ناو كتێبەكان دەبەستن. یەكێكی دیكە لە تایبەتمەندییەكانی ئافرەتانی چیك ئەوەیە، ئارەزوو دەكەن لەگەڵ پیاوانی وڵاتەكەی خۆیان ھاوسەرگیری بكەن و نایانەوێت لەگەڵ پیاوانی بیانی ھاوسەرگری بكەن.

وڵاتی چیك یەكێكە لەو وڵاتانەی دەكەوێتە كیشوەری ئەوروپا و ئافرەتانی ئەو وڵاتە بە جوانییەوە ناسراون.