عێڕاق، حكومه‌تێكی داڕماو و ئابووریه‌كی وێران
به‌پێی پێناسه‌ی به‌شێك له شاره‌زایان، ئه‌ركی سه‌ره‌كی هه‌ر حكومه‌تێك، بریتیه له دابینكردنی ئاسایش، په‌روه‌رده، ته‌ندرووستی، هه‌لی ئابووری، پاراستنی ژینگه، دامه‌زراندنی دیسیپلین و سیسته‌مێكی پێشكه‌وتووی داد، دانانی ژێرخانه‌كانی خوشگوزه‌رانی وه‌كو جاده و په‌یوه‌ندی گه‌یاندن به‌مه‌به‌ستی به‌ره‌و پێشتر بردنی وڵات و دانیشتوانی (زولفه‌قاری، عومرانی، 2019: 37).
ئاستی جێبه‌جێكردنی ئه‌و ئه‌ركانه، وه‌كو پێوه‌رێك بۆ سه‌ركه‌وتووبوون یان شكستخواردنی حكومه‌ته‌كان به‌كارده‌بردرێت و له درێژخایه‌ن ده‌بێته هۆی پێشكه‌وتن یان دواكه‌وتنی وڵاتان له بواری سیاسی، ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی. كاتێك حكومه‌تێك له جێبه‌جێكردنی ئه‌و به‌رپرسیارێتیانه ناته‌واو بێت، سه‌ركه‌وتوو نه‌بێت یان خۆی لێنه‌دات، به‌تایبه‌ت وه‌ك ئه‌وه‌ی زارتمه‌ن (یه‌كێك له داهێنه‌رانی سه‌ره‌كی پێناسه‌ی حكومه‌تی داڕماو له نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوو) باسی ده‌كات نه‌توانێت كار و چالاكیه‌كانی بۆ درێژخایه‌ن جێبه‌جێبكات، ئه‌و حكومه‌ته وه‌ك حكومه‌تێكی داڕماو (شكستخواردوو یان Failed State) هه‌ژمار ده‌كرێت.
بۆیه كاتێك، حكومه‌تی فێدڕاڵی عێڕاق (به‌بێ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان) به‌و پێوه‌رانه هه‌ڵده‌سه‌نگێندرێت به بڕوای به‌شێك له لێكۆڵه‌ران وه‌ك حكومه‌تێكی داڕماو (شكستخواردوو) ناو ده‌بردرێت. له‌و وتاره به‌داتا، چۆنێتی ئه‌و پێوه‌رانه سه‌باره‌ت به ده‌وڵه‌تی عێڕاق شیده‌كه‌ینه‌وه.
ده‌وڵه‌ت - وڵاتی عێڕاق:
گرنگترین كاراكته‌ری مێژوویی عێڕاق، ده‌ستكرد یان ساخته‌بوونی ئه‌وه به‌تایبه‌ت سنووره‌كانی سیاسی ئه‌و وڵاته‌یه. له بنه‌مادا عێڕاق وه‌كو ده‌وڵه‌ت - وڵات، فێنۆمێنایه‌كه كه پاش ڕووخانی ئیمپڕاتۆری عوسمانی و له‌سه‌ر ته‌دبیری سیاسی - سه‌ربازی بریتانیا پێكهاتووه و سنووره‌كانی له‌لایه‌ن بریتانیا وه‌ك سنووری سیاسی و نه‌ك جۆگرافی داڕێژراوه، بۆیه له ماوه‌ی نزیك به سه‌د ساڵی ڕابردوو ڕووبه‌ڕووی چه‌ندین كێشه‌ی سیاسی - جۆگرافی بووه. له ئاكامی ئه‌و كێشانه، نه‌ته‌وه یان هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی له‌و وڵاته پێكنه‌هاتووه و به‌هێز یان درێژخایه‌ن نه‌بووه و بێباوه‌ڕی گرووپ و نه‌ته‌وه‌كان به حكومه‌تی عێڕاقی به‌تایبه‌ت بۆ دابینكردنی ئاسایش به‌دوای خۆیدا هێناوه (پوورسه‌عید،2010: 190). واتا عێڕاق سه‌ره‌ڕای هه‌وڵی بریتانیا و پاشان یه‌كێتی سۆڤیه‌ت و ئه‌مریكا وه‌كو پاڵپشته‌كانی حكومه‌ته‌كانی عێڕاق له ماوه‌ی جیا له سه‌د ساڵی ڕابردوو و هه‌روه‌ها هه‌وڵه‌كانی حكومه‌ته‌كانی عێڕاق كه چاوپۆشیان له به‌كارهێنانی هیچ ئامرازێكیش نه‌كردووه، نه‌یتوانیوه كاراكته‌ره‌كانی ده‌وڵه‌تێكی مۆدێرن له خۆبگرێت و له كۆتاییدا وه‌كو ده‌وڵه‌تێكی شكستخواردوو هه‌ژمار ده‌كرێت، ناسناوێك كه ده‌یباته ڕێزبه‌ندی وڵاتانی كۆنگۆ، چاد یان سۆماڵی له ساڵانی ڕابردوو. ئاستێك كه چاكسازی و پێكهێنانه‌وه‌ی هه‌یكه‌لی ڕاسته‌قینه‌ی حكومه‌ت بۆ ئه‌و وڵاته زۆر زه‌حمه‌ت ده‌كات.
پێكهاته‌كانی حكومه‌تی عێراق وه‌كو حكومه‌تێكی داڕماو:
- سیاسی:
حكومه‌تی نوێی عێڕاق له پاش 2003 نموونه‌یه‌كی ته‌واو بووه بۆ حكومه‌تێكی لاواز كه نه‌یتوانیوه ببێته خاوه‌نی پێكهاته‌كانی حكومه‌تێكی به‌هێز. یه‌كێك له گرینگ‌ترین كاراكته‌ره‌كانی حكومه‌تێكی باش، كاریگه‌ربوونی ئه‌و حكومه‌ته‌یه كه حكومه‌تی عێڕاق خاوه‌نی ئه‌و كاریگه‌ريیه نیيه، هه‌روه‌ها متمانه‌ی خه‌ڵكیشی بۆ جێبه‌جێكردنی یاسا، له‌ناوبردنی گه‌نده‌ڵی و دابینكردنی ئازادی له‌ده‌ست داوه. گرینگ‌ترین فاكته‌ر بۆ سه‌لماندنی ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه، توانای حكومه‌ت له به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵاته كه سه‌رهه‌ڵدان و په‌ره‌سه‌ندنی داعش وه‌ك ده‌ره‌نجامی نه‌بوونی ئه‌و فاكته‌ره هه‌ژمار ده‌كرێت. (زولفه‌قاری، عومرانی، 2019: 41). هه‌روه‌ها ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی هێزه جیهانیه‌كان و ناوچه‌ییه‌كان له كار و باری عێڕاق وه‌ك ئه‌و ڕووداوانه‌ی له‌و ماوه‌یه بیندراون (ئۆپه‌ڕاسیۆنی ئه‌مریكا له به‌غدا، هێرشی مووشه‌كی ئێران بۆ بنكه‌كانی ئه‌مریكا له عێڕاق و هێرشی توركیا بۆ شنگاڵ) چه‌ندنموونه‌یه‌كن له نه‌بوونی ده‌سه‌ڵات و هێزی سیاسی لای ده‌وڵه‌تی عێڕاق.
- ئابووری:
لاوازی ئابووری، زۆری بێكاری و بێ هیوایی خه‌ڵك له نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی یه‌كێك له هۆكاره‌كانی چوونی گه‌نجانی عێڕاق بۆ ناو داعش بوو. (حاجی یۆسفی و حسێنزاده، 2018: 53). له داتای بانكی جیهانی و سندووقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی پاشه‌كشه‌یه‌كی به‌رچاو له پێوه‌ره‌كانی ئابووری عێڕاق به‌رامبه‌ر به ساڵانی نه‌وه‌ده‌كان و پێش هێرشی عێڕاق بۆ كوێت ده‌بیندرێت. له‌ڕاستی دا جه‌نگه‌كانی هه‌شتاكان و نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوو، ئابووری عێڕاقی لاواز كرد به‌ڵام ئه‌وه سیستماتیك بوونی گه‌نده‌ڵی و تێوه‌گڵانی گشتی فه‌رمانبه‌ران و كه‌رتی گشتی له‌و گه‌نده‌ڵیه بوو كه پێشكه‌وتن و گه‌شه‌ی ئابووری عێڕاقی تووشی به‌ربه‌ستی جیدی كرد.
ئابووری عێڕاق، ئابووریه‌كی تاكه سه‌رچاوه‌ی داهاته و داهاتی نه‌وت، زیاتر له 85%ی بوودجه‌ی گشتی عێراق پێك دێنێت، ئه‌و ڕێژه‌یه له 2019، زیاتر له 89% بووه. ئه‌مه له‌كاتێك دایه كه داهاتی عێڕاق له فرۆشی نه‌وت له ماوه‌ی ساڵانی 2003 بۆ كۆتایی 2017 زیاتر بووه له 850 ملیار دۆلار، به‌ڵام لاوازی حكومه‌ت له به‌ڕێوه‌بردنی سامانی گشتی و سنوورداربوونی تواناییه‌كانی حكومه‌ت، ئه‌و هه‌له‌ی كه ده‌كرا بۆ په‌ره‌پێدان و وه‌به‌رهه‌م هێنانی مرۆڤی و فیزیكاڵی خه‌رج بكرێت به‌فێڕۆ داوه و ده‌كرێت بگوترێت ئه‌و داهاته‌ی ته‌نیا بۆ مووچه‌ی كارمه‌ند خه‌رجی كردوه. له ده‌ره‌نجام دا، عێڕاق تووشی هه‌ڵچوونێكی ئابووری گه‌وره‌تر بووه به‌راورد به وڵاتانی دیكه‌ی هه‌نارده‌كاری نه‌وت و ناوچه‌كه. (ڕیپۆرتی سندووقی نێوده‌وله‌تی دراو)
شیكردنه‌وه‌ی ئه‌و داتایانه به پێی ڕیپۆرتی سندووقی دراوی نێو ده‌وڵه‌تی گوزارشت له كێشه‌یه‌كی گه‌وره له پلانی ئابووری عێڕاق ده‌كات و ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه سیاسه‌تی خه‌رجی عێڕاق بۆ كورت ماوه داده‌ڕشترێت، زۆربه‌ی جاره‌كان وه‌ك بوودجه‌ی ساڵانه، له كاتێك دا سیاسه‌تی خه‌رجی مه‌ودا ناوه‌ند و درێژخایه‌ن ده‌توانێت ده‌سكه‌وتێكی وه‌كو دانانی سندووقێكی یه‌ده‌ك به‌سه‌ركه‌وتوویی جێبه‌جێ بكات و یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ كاتی قه‌یرانه‌كان. پسپۆڕانی سندووقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌ن كه عێڕاق پێویستی به چوارچێوه‌یه‌كی سیاسه‌تی ماڵی (دارایی - خه‌رجی) به‌هێزتر هه‌یه بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی به‌رز و نزمی له نرخی نه‌وت و دڵنیابوون له‌وه‌ی سه‌رچاوه و سامانی وڵات به مه‌به‌ستی گه‌شه‌پێدان و دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی وڵات به‌كارده‌هێندرێن.
به‌پێی داتای بانكی جیهانی، ڕێژه‌ی بێكاری له عێڕاق له 8.7% له ساڵی 2007 بۆ 13% له ساڵی 2017به‌رزبۆته‌وه و پێگه‌ی عێڕاقیش له‌ناو لیستی وڵاتانی جیهان بۆ ئه‌و پێوه‌ره له پله‌ی 78بۆ ساڵی 2007 بۆ پله‌ی 94 له ساڵی 2017 دابه‌زیوه. یان له پێوه‌ره‌كانی خزمه‌تگوزاری گشتی، ڕێژه‌ی دابین كردنی كاره‌با بۆ هه‌رتاكێكی عێڕاقی له ساڵی 2014 و پێش سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعش، به‌راورد به عێڕاقی ساڵانی 90، له‌یه‌ك ئاست دابووه و هیچ پێشكه‌وتنێكی تۆمار نه‌كردوه و سه‌ره‌كیترین هۆكاری دانه‌به‌زینی ئه‌و ڕێژه‌یه‌ش، قه‌باره‌ی كاره‌بای به‌رهه‌م هاتوو له هه‌رێمی كوردستانه. هه‌رچه‌ند له كۆتایی شه‌ڕی دژ به داعش، ئه‌و ڕێژه‌یه به‌شێوازێكی به‌رچاو دابه‌زیوه و یه‌كێك له هۆكاره‌كانی خۆپیشاندانی ساڵانی ڕابردووش كه‌می كاره‌با له باشووری عێراق بووه. هه‌روه‌ها له‌و ماوه‌یه 40%ی كشت و كاڵ له ناو وڵات دابه‌زیوه و سه‌دان هه‌زار كه‌س ناچاربوون بۆ دۆزینه‌وه‌ی كار گونده‌كان به‌جێ بێڵن و ڕووبكه‌نه شاره‌كانه‌وه. (سندووقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی) ئه‌وه‌ش ڕێژه‌ی بێكاربووانی به‌رزتر كردۆته‌وه له كاتێك حكومه‌ت له دابین كردنی كار بۆ گه‌نجان ناته‌وانه و ئه‌وه ناڕه‌زایه‌تی گشتی له ئابووری عێڕاق به‌رزتر ده‌كاته‌وه.
واتا، حكومه‌تی عێڕاق له داڕشتن و جێبه‌جێكردنی پلانێكی ئابوری سه‌رده‌میانه‌ی ئاسایی شكشتی هێناوه و ئه‌وه‌ش یه‌كێكی دیكه له هۆكاره‌كانی به داڕماو ناساندنی ده‌وڵه‌تی عێراق هه‌ژمار ده‌كرێت.
- ئاسایش:
له‌بواری ئاسایش، عێڕاق (بێجگه له هه‌رێمی كوردستان) یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌ی كه به زۆر نائه‌من یان به ئاسایشی لاواز ده‌ناسرێت. عێڕاق كه له‌پاش كۆتایی حكومه‌تی پاشایه‌تی، وڵاتی كۆده‌تا سه‌ربازیه‌كان بووه، له ساڵانی ڕابردوو ئه‌و دیارده‌یه‌ی به شێوازێكی دیكه تێدا ده‌بیندرێت. له‌كاتێك هێزه‌كانی ئه‌منی و سه‌ربازی عێڕاق، كێشه‌ی پڕۆفێشناڵ نه‌بوون و لاوازی تاكتیكی و سیسته‌میان هه‌یه و كێشه‌ی داعشی له سه‌ر عێڕاق لانه‌چووه، كێشه‌ی حه‌شدی شه‌عبیش سه‌رباری ئه‌وانه بۆته هۆكارێك بۆ لاوازتر بوونی ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمی سه‌ربازی و ئه‌منی له عێڕاق. ئه‌گه‌ر هێز و ده‌سه‌لات عه‌شیڕه‌ت و مه‌رجه‌ع و شوێنه ئاینیه‌كانیش ڕه‌چاوبكه‌ین، لاوازتربوونی ئاستی ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌ت له بواری ئاسایش زیاتر دیاری ده‌كرێت.
به‌پێی ڕیپۆرتی سه‌رژمێری نفووسی عێڕاق (Iraq Body Count) له ساڵ 2001بۆ مانگی 9ی 2019له مابه‌ینی 183.967 تاكوو 206.642 كه‌سی عێڕاقی به‌هۆی جه‌نگ و كێشه‌كانی ناوخۆی عێراق گیانیان له‌ده‌ست داوه. پاش 2003و له‌چاو ماوه‌ی پێش جه‌نگی عێڕاق، مه‌ترسی مردن بۆ سه‌ر ژنانی عێڕاقی به ڕێژه‌ی 70% و بۆ سه‌ر پیاوان به ڕێژه‌ی 290% زیادی كردووه. (ئانتۆنی كۆردسمان، 2019: 1). ئێستاش سه‌دان هه‌زار عێراقی ئاواره‌ن و زێدی خۆیان به‌جێ هێشتوه و نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه شوێنی خۆیان، چون به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌ی مه‌یدانی، زیاتر له 73%ی دانیشتوانی عێڕاق له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن كه ده‌وڵه‌تی عێراق خۆی به‌رپرسیار نازانێت به‌رامبه‌ر به دانیشتوانی وڵات. (ئانتۆنی كۆردسمان، 2019: 2).
لاوازبوونی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌منی حكومه‌ت ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی تاوان له حه‌موو ئاست و شێوازه‌كانی و ئه‌وه نه‌ته‌نیا كاریگه‌ری له‌سه‌ر لاوازتربوونی ئابووری و هه‌ڵاتنی وه‌به‌رهێنانی بیانی ده‌بێت، ناڕه‌زایه‌تی زیاتری خه‌ڵك به‌دوای خۆی دادێنێت و ئه‌و ناڕه‌زایه‌تی و هاوڕانه‌بوونه‌ی خه‌ڵك، حكومه‌ت و ئاستی ئاسایشی وڵات زیاتر داده‌به‌زێنێت. به‌رده‌ام بوونی عێڕاق له‌ناو ئه‌و بازنه‌یه‌ش یه‌كێك له‌هۆكاره‌كانی سه‌ره‌كی داڕمانی حكومه‌تی عێڕاقه له‌بواری ئاسایش.
- فاكته‌ره‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی (سۆشیاڵ):
ئاواره‌بوونی به‌كۆمه‌ڵێ زۆری خه‌ڵك له‌سه‌رده‌می حكومه‌تی پێشوو، له كورد و شیعه و سۆننه‌ی ناڕازی و هه‌روه‌ها پێچه‌وانه بوونی ئه‌و كێشه‌یه پاش 2003 و به‌رزتربوونه‌وه‌ی له پاش سه‌رهه‌ڵدانی داعش وایكردوه كه عێراق له دوای سووریاوه زیاترین ڕێژه‌ی ئاواره‌ی له مێژووی نوێی ناوچه تۆمار بكات، هه‌روه‌ها به‌رزبوونی ڕێژه‌ی توند و تیژی له‌ناو كۆمه‌ڵگا (وه‌كو كوشتنی كه‌سانی دژ به هێز و لایه‌نه‌كانی ناو ده‌سه‌ڵات به‌تایبه‌ت ڕۆژنامه‌وان و كه‌سانی چالاك له ناو سۆشیاڵ مێدیا)، عێڕاقی له بواری كۆمه‌ڵایه‌تی كردۆته یه‌كێك له وڵاتانی شكست هێناو (یان داڕماو). عێڕاق له ساڵی 2013 له بواری گه‌شه‌ی مرۆڤی له پله‌ی 131 جیهان بووه و پێده‌چێت له‌و ماوه‌یه پێگه‌كه‌ی لاوازتر و خراپتریش بووبێت. هه‌روه‌ها عێڕاق له ساڵی 2016 له پێوه‌ری گه‌نده‌ڵی وڵاتی 166بوو له‌ناو 176 وڵات، واتا له پێوه‌ره‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تیش ده‌وڵه‌تی عێڕاق، ساڵ له دوای ساڵ خه‌ریكی پاشه‌كشه‌یه.
كۆتایی وتار:
به‌پێی كۆی ئه‌و داتا و زانیاری و شیكردنه‌وانه، ده‌وڵه‌تی عێڕاق به‌تایبه‌ت پاش 2003 له كۆی پێوه‌ر و فاكته‌ڕه‌كان، ده‌كه‌وێته ئاستی ده‌وڵه‌ت یان حكومه‌تی داڕماو و هه‌رئه‌وه‌ش به بۆچوونی دوو لێكۆڵه‌ری ئێرانی، ناوشكنی و احمدیان (2016)، هۆكاری سه‌رهه‌ڵدانی داعش بووه. هه‌روه‌ها به‌بڕوای دوو بیرمه‌ندی دیكه‌ی ئێرانی، حاجی یوسفی و حسین زاده (2018)، له‌پاش 2003، ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی له كاروباری عێڕاق، قه‌یرانی مه‌شرووعیه‌ت، لاوازی ئابووری، كێشه له‌سه‌ر سامانی سروشتی و لاوازی هێزه ئه‌منی و سه‌ربازیه‌كان، بوونه‌ته هۆكاری سه‌رهه‌ڵدانی كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی له عێڕاق و ده‌وله‌تی عێڕاقیان به‌ره‌و داڕووخان و شكست هێنان بردوه. شكست هێنان یان داڕمانی حكومه‌ت، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر له كۆی به‌شه‌كانی حوكمڕانی دابێت، له زۆربه‌ی كاته‌كان بۆ ڕووخان و قه‌یرانی گه‌وره ده‌ڕوات و زۆر ئه‌سته‌مه بتوانێت به گۆڕینی سه‌رۆك وه‌زیران یان كابینه‌ی حكومه‌ت، بكه‌وێته سه‌رپێی خۆی و ئه‌وه ده‌توانێت بێته هۆی مه‌ترسی و كێشه‌ی زیاتری ناوخۆیی و ته‌نانه‌ت بۆ وڵاتانی دراوسێ.
سه‌رچاوه‌كان:
- پورسه‌عید، فه‌رزاد (2010)، هه‌ڵسه‌نگاندنی ستراتێجیك بۆ داهاتوووی عێڕاق - لاپه‌ڕه‌ی 177 بۆ 212.
- زولفه‌قاری، عومڕانی (2019)، عێڕاق وه‌ك حكومه‌تێكی شكست خواردوو و كاریگه‌ریه‌كانی له‌سه‌ر ئاسایشی جیهانی، لاپه‌ڕه‌ی ٢٩ بۆ ٥٦).
- ئانتۆنی كۆردسمان (2019)، عێراق بۆچی خه‌ركه ده‌سووتێت (لاپه‌ڕه‌ی 1 بۆ 9).
- ڕیپۆرتی سندووقی نێوده‌وه‌تی دراو، 2018.
- داتای بانكی جیهانی بۆ عێڕاق.