پوتن: له سووریا زۆر گرووپی تیرۆریستیمان له‌ناو بردووه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمێر پوتن رایگه‌یاند، هێزه‌كانی رووسیا گرووپه تیرۆریستییه‌كانی له‌ناو بردووه و رێگر بووه له سه‌رهه‌ڵدانی هه‌ڕه‌شه‌ی جدی له دژی رووسیا.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له وتارێكدا پوتن، وتی: له سووریا هێزه‌كانمان توانیویانه گرووپی تیرۆریستی گه‌وره له ناو به‌رن، كه چه‌كی پێشكه‌وتوویان له رووی جۆرایه‌تییه‌وه هه‌بووه.
وتیشی: رێگریمان كردووه، له‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆریستی له‌سه‌ر وڵاته‌كه‌مان درووست ببێت. هه‌روه‌ها یارمه‌تی سووریامان داوه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌روه‌ری وڵاته‌كه‌ی بپارێزێت.
پوتن، باسی له‌وه‌شكرد، ده‌وڵه‌ت هه‌موو پێداویستی و چه‌كێكی نوێی خستووه‌ته خزمه‌تی سوپاوه. به تایبه‌تی چه‌كی لێزه‌ر و سیستمی سه‌رووی ده‌نگ.
روونیشیكرده‌وه، زۆربه‌ی چه‌كه رووسییه پێشكه‌وتووه‌كان هاوشێوه‌یان له جیهاندا نییه. خه‌ریكی درووستكردنی جۆره چه‌كێكی نوێین كه به چه‌كی داهاتوو داده‌نرێت و گه‌یشتووینه‌ته قۆناغی تاقیكردنه‌وه‌ی و دواتر ده‌خرێته راژه‌ی سه‌ربازییه‌وه.