هه‌ده‌په هاوسه‌رۆك و ئه‌نجوومه‌نه‌كانی هه‌ڵبژارد
K24- هه‌ولێر:
چواره‌م كۆنگره‌ی پارتی دیموكراتی گه‌لان "هه‌ده‌په" له ئه‌نقه‌ره به‌ڕێوه‌چوو و هه‌ریه‌ك له په‌روین بۆڵدان و میدحه‌ت سانجار به هاوسه‌رۆكی ئه‌و حزبه هه‌ڵبژێردران.
په‌یمانێری كوردستان 24 له ئه‌نقه‌ره رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ چواره‌مین كۆنگره‌ی هه‌ده‌په گه‌یشته ئه‌نجام و هه‌ریه‌ك له په‌روین بۆڵدان و میدحه‌ت سانجار به زۆرینه‌ی ده‌نگی 836 ئه‌ندام وه‌ك هاوسه‌رۆكی ئه‌و حزبه هه‌ڵبژێردران.
كۆنگره‌ی هه‌ده‌په له هۆڵی سوپه‌ر له شاری ئه‌نقه‌ره به‌ڕێوه‌چوو و هه‌زاران كه‌س له ته‌واوی شاره‌كانی باكووری كوردستان و توركیا به‌شدارییان كرد.
به‌گوێره‌ی به‌رپرسانی هه‌ده‌په، وێڕای به‌شداریكردنی ژماره‌یه‌كی زۆری میوان، زیاتر له 30 هه‌زار كه‌س له هۆڵی كۆنگره‌كه ئاماده بوون و ته‌نیا له 3 پارێزگا، 300 كه‌س وه‌ك ئه‌ندامی كۆنگره به‌شداربوون.
كۆنگره‌كه به دروشمی "ئێمه به‌ره‌و ئاینده ده‌ڕۆین" به‌ڕێوه‌چوو.
له كۆی 1018 ئه‌ندام، 838 كه‌س ده‌نگیان دا و زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ش ده‌نگیان به په‌روین بۆڵدان و میدحه‌ت سانجار دا.
وێڕای هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌رۆكانی هه‌ده‌په، له كۆنگره‌كه‌دا ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی، ئه‌نجوومه‌نی دیسپلینی ناوه‌ندی و ئه‌نجوومه‌نی رێكه‌وتنه‌كان هه‌ڵبژێردران.
میدحه‌ت سانجار خه‌ڵكی نسێبینه و په‌روین بۆڵدانیش خه‌ڵكی گه‌ڤه‌ڕی سه‌ر به جوله‌مێرگی باكووری كوردستانه.
H.B