سەرۆكی زانكۆیەكی ئێران تووشی كۆرۆنا بوو
K24 - ھەولێر
بەگوێرەی زانیاریركان، سهرۆكی زانكۆی پزیشكی قوم لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە.
ئاژانسی ھەواڵی ئیرنا ئاشكرای كرد، كە محهمهد رهزا قهدیر، سهرۆكی زانكۆی پزیشكی قوم تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە، ئەمە لە كاتێكدایە كە ئەو وەك دكتۆرێك پەیوەندیی لەگەڵ ئەو كەسانە ھەبووە كە تووشی ڤایرۆسەكە بوونە.
بەگوێرەی دوایین ئامار تائێستا 12 كەس لە ئێران بەھۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و 47 كەسیش تووشی ڤایرۆسەكە بوونە.