یه‌كه‌م تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا له عێراق په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه
K24- هه‌ولێر:
دوای پشتڕاستكردنه‌وه‌ی تووشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا وه‌ك یه‌كه‌م حاڵه‌ت له عێراق، سوهه‌یل ئه‌میری، قوتابیی ئێرانی له قوتابخانه‌ی ئاینی حه‌وزی نه‌جه‌ف په‌یامێكی له‌باره‌ی نه‌خۆشییه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه.
له په‌یامه‌كه‌یدا كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌میری ده‌ڵێت: "له هه‌موو دۆخێك‌دا بۆ نه‌خۆشییه‌كه‌مان و ته‌ندروستی خۆمان سوپاسی خودا ده‌كه‌ین، ته‌نیا خودا به ره‌حمه‌تی خۆی خه‌ڵقمان ده‌كات و ته‌ندروستیمان پێ ده‌به‌خشێت و لێمان ده‌سه‌نێته‌وه و هه‌ر ئه‌و حه‌كیمه".
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا نووسیویه‌تی: "من ئه‌و كه‌سه‌م كه تووشی په‌تای كۆرۆنا بوومه و شیفا و ته‌ندروستی و ژیان و مردن به‌ده‌ستی خودایه، هیوادارم گه‌لی عێراق به منیشه‌وه له هه‌موو ده‌رد و به‌ڵایه‌ك به‌دوور بن، چونكه تارانی وڵاته‌كه‌مم به‌ره‌و نه‌جه‌ف جێهێشتووه، بۆ ئه‌وه‌ی داوای زانست بكه‌م و خزمه‌تی حوسێن سڵاوی خودای له‌سه‌ر بێت بكه‌م، هیچ نیازێكم بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ش نییه و عێراقم وه‌ك وڵاته‌كه‌م، نه‌جه‌ف وه‌ك شاره‌كه‌م و گه‌لی عێراقیش وه‌گ گه‌لی خۆمم هه‌ڵبژاردووه.
هه‌روه‌ها دووپاتیكردووه‌ته‌وه، "خودا گه‌واهیده‌ره كه هیچ كات من ترسم بۆخۆم نییه، به‌ڵكو ترسم بۆ گه‌لی عێراقی پایه‌داره و هه‌موو نزاكانیشم بۆ ئه‌وه‌یه، كه خودا عێراق له هه‌موو ده‌رد و خراپییه‌ك به‌دوور بگرێت، به‌تایبه‌ت ئه‌و په‌تایه".
ئه‌میری نووسیویه‌تی: "داواتان لێده‌كه‌م نزا بۆ گه‌لی عێراق بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌موو ده‌رد و به‌ڵایه‌ك به‌دوور بن، خودایه عێراق، خه‌ڵكه‌كه‌ی، گه‌له‌كه‌ی، زاناكانمان، فێرخوازانی زانستی ئاینی و به‌تایبه‌ت سه‌ماحه‌تی مه‌رجه‌عی باڵا، عه‌لی سیستانی بپارێزه".
H.B