كوێت گەشتە ئاسمانییەكانی لەگەڵ عێراق راگرت

كۆرۆنا وڵاتان لێك دوور دەخاتەوە

K24 - ھەولێر   

دەسەڵاتدارانی كوێت رایدەگەیێنن، وەك رێوشوێنێكی پێویست بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكانیان لەگەڵ عێراق راگرت.

ساڵح ئەلفەخازی، جێگری بەڕێوەبەری گشتی كاروباری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی كوێت، داوای لە ھەموو كۆمپانیاكانی فڕۆكەوانی كردووە كە گەشتە ئاسمانییەكانیان لەگەڵ عێراق راگرن و رێگە بە عێراقییەكان نەدەن كە روو لە كوێت بكەن، ئەویش دوای ئەوەی حاڵەتێكی تووشبوو بە كۆرۆنا لە نەجەف تۆماركرا و سەبارەت بە ھاتنە ژوورەوەی کەشتی لە عێراقەوە بۆ كوێت بەھەمان شێوە بەندەرەكانی كوێت.

راشیگەیاند، كە ھاتنە ژوورەوەی كەشتی بە سەرجەم جۆرەكانییەوە لە عێراقەوە بۆ كوێت بەشێوەیەكی كاتی قەدەخەبكرێت، تا ئەو كاتەی مەترسییەكان ڤایرۆسی كۆرۆنا كەمتر دەبێتەوە.

ھ.م