سوپای سووریا فڕۆكه‌یه‌كی توركیای خسته‌ خواره‌وه‌

له‌ ناوچه‌ی دادیخ خرایه‌ خواره‌وه‌

K24- هه‌ولێر:

ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمیی سووریا "سانا" بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ یه‌كه‌یه‌كی سه‌ربازی سه‌ر به‌ سوپای سووریا فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی توركیای له‌ ناوچه‌ی دادیخ له‌ باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئیدلب خسته‌ خواره‌وه‌.

وه‌ك ئاژانسه‌ سوورییه‌كه‌ ئاماژه‌ی پێدا، له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ یه‌كه‌ سه‌ربازییه‌كانی سوپای سووریا چه‌ندین تونێلی رێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌كانیان له‌ ته‌له‌تول نار له‌ باشووری ئیدلب دۆزیوه‌ته‌وه‌.

H.B