چەندین هەلی وەبەرهێنان لە ھەرێمی كوردستان رادەگەیەندرێت
K24 - ھەولێر
ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یانێت، به‌منزیكانه نه‌خشه‌ی وه‌به‌رهێنان ته‌واو ده‌بێت و له‌گه‌ڵ ئه‌م نه‌خشیه‌دا چه‌ندین هه‌لی وه‌به‌رهێنان راده‌گه‌یه‌نرێت.
محەمەد شوكری، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان به كوردستان24 رایگه‌یاند، ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان پرۆژه‌ی یه‌ك په‌نجه‌ره‌ی ئاماده‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی له رێگای ئه‌م پلانانه‌وه بتوانن دۆخی وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان باشتر بكه‌ن.