"مەترسی لەسەر لیرەی تورکی زیاتر دەبێت"

دەبێتە ھۆكار كە كورتھێنان لە بوودجە

K24 - ھەولێر

بەگوێرەی راپۆڕتێكی نێودەوڵەتی، مەترسییەكان لەسەر لیرەی توركی زیاتر دەبێت.

پەیمانگای پارەداركردنی نێودەوڵەتی لە راپۆڕتێكیدا ئاماژەی بەوەدا، بانكەكانی توركیا بە تایبەت ئەوەی لەلایەن حکومەتەوە خاوەندارێتی دەكرێن، بە لیرەی تورکی قەرزی زیاتر پێشکەش دەکەن، ئەوەش دەبێتە ھۆكار كە كورتھێنان لە بوودجە بەرزبوونەوە  تۆماربكات و دۆخی لیرەش ناجێگیری زیاتر بەخۆیەوە ببینێت.

لە راپۆڕتەكەدا ھاتووە، چالاكییەكانی پشت بەستن بە لیرەی توركی لە ماوەی چارەكی یەكەمی ئەمساڵدا زیادیكردووە و لە بەرامبەریشدا پێشكەشكردنی قەرز بە دۆلاری ئەمەریكی كەمبووەتەوە، ئەوەش بەو مانایە دێت كە كاریگەری ئەرێنی گەورە لەسەر تێكرای گەشەی ئابووری لەمساڵدا نابێت.