"عەللاوی لەسەر حیسابی پێکهاتەکان هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێو ماڵی شیعە دەدات"

په‌رله‌مانتارێكی كریستیان: تەنیا ئەو بەشەی شیعە ده‌نگ به‌ عه‌للاوی ده‌ده‌ن کە بە شیعەی ئێران ناسراون
kurdistan24.net

K24- هه‌ولێر:

نوێنەرانی فراکسیۆنە جیاوازەکانی پەرلەمانی عێراق بە دووری دەزانن محەمەد ته‌وفیق عەللاوی بتوانێت چارەسەری کێشەکانی عێراق بکات و پێیانوایە ئەوەی عەلاوی هەوڵی بۆ دەدات، چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوماڵی شیعەیە لەسەر حسابی پێکهاتەکانی دیکە.

بەشار کیکی، پەرلەمانتاری کورد له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق جەخت دەکاتەوە، بڕیاری فراکسیۆنە کوردییەکان هەرچییەك بێت، لە کۆتاییدا پێکەوە لە دژ یاخود بۆ بەرژەوەندیی کابینەکە دەنگ دەدەن.

هاوکات جۆزێف سڵێوا، پەرلەمانتاری عێراق باس لەوە دەکات، تەنها ئەو بەشەی شیعە لەگەڵ محەمەد ته‌وفیق عەللاوییە، کە بە شیعەی ئێران ناسراون.

سڵێوا دووپاتی ده‌كاته‌وه‌، "عه‌للاوی ئەو توانایەی نییە عێراق بباتە کەناریکی ئارام، ئەو لە ڕێگه‌ی خۆپێشاندەرانەوە نەهاتووە، خۆپێشاندەران نوێنەری گەلن نەك عەللاوی، عەلاوی زۆرینەی کورد، کریستیانەکان، سوننە و بەشێك لە شیعەكانیش لێی ناڕازین، باوەڕ ناکەم دەنگی پێ ده‌ن، ئەوەی دەنگی دەداتێ ئەو بەشەی شیعەیە، کە بە شیعەی ئێران ناسراون و لەبەر ئەوەشە ناتوانێ شەقامی عێراقی ڕازی بکات".

H.B