نووسەرێكی كورد جەژنی كتێب رێكدەخات

مومتاز حەیدەری كتێب دەبەخشێتەوە
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

لە رێورەسمێكدا لە ھەولێر، بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆر لە ئەدیبان و رۆشنبیران، مومتاز حەیدەری نووسەر، جەژنی كتێبی رێكخست و تێیدا چەند كتێبێكی خۆی وەك دیاری بە ئامادەبووان بەخشی. ئەو نووسەرە داواكاریەكی لە وەزارەتی رۆشنبیری و حكوومەت ھەیە، بۆ رۆژێكی تایبەت بە كتێب. ئامادەبووانیش ئەم كارەی نووسەر بەرز دەنرخێنن.

نووسەر و رۆژنامەنووس مومتاز حەیدەری، تەمەنی 82 ساڵە و خاوەنی دەیان كتێب و بەرھەمی نووسینە، ھەر لە تەمەنی منداڵییەوە ھۆگری نووسین و كتێب بووە، جەژنێكی بەرپا كردووە كە بۆ یەكەمجارە لە كوردستان روودەدات و ناوی ناوە جەژنی كتێب. لەم جەژنەدا جەژنانەی خۆی كە چەند كتێبێكی خۆیەتی پێشكەشی ئامادەبووان دەكات.

مومتاز حەیدەری، بە كوردستان24ی گوت: "كتێب برا گەورەی ھەمووانە، بۆیە ناوم لە رێوڕەسمەكە ناوە جەژنی كتێب، كە پێنج لە كتێبەكانم دەبەخشمە ئەو كەسانەی ئامادەی رێوڕەسمەكەن".

300 كتێب لە مەراسیمێكی تایبەت بە ناوی جەژنی كتێب، لە لایەن مومتاز حەیدەری پێشكەشی ئامادەبووان كرا. ئەم كتێبانە كە كولتووری و مێژوویی و بیرەوەرین، ھەر كامیان ھەڵگری پەیامی خۆیانن، بۆ خزمەتی خەڵكی كوردستان و ئامادەبووانیش ئەم كتێبانە بە پپێویست دەزانن بۆ كتێبخانەی كوردی.

ھ.م