ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی عێراقی به تۆمه‌تی كوشتنی خۆپیشانده‌ران ده‌خرێنه ژێر لێكۆڵینه‌وه
K24- هه‌ولێر:
فاروق شوانی، وەزیری دادی عێراق دەڵێت: بەهۆی تۆمەتباركردنیان بە کوشتنی خۆپێشاندەران، ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسانی سەربازی خراونەتە ژێر لێکۆڵینەوە یاخود خانەنشین کراون.
لە بەرامبەریشدا دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ رەتیدەکاتەوە، ئەو ڕێکارانەی حکومەت گرتوویانه‌ته‌بەر وەك پێویست بن.
وەك ئه‌نه‌س ئه‌كره‌م، ئه‌ندامی دەستەکە دەڵێت: ئەگەر حکومەت لەو كارە جددی بوایە، ئەوا دۆخەکە بەم ڕۆژە نەدەگەیشت.
سزادانی ئەو کەسانەی کە ڕۆڵیان لە کوشتن یان ئەشکەنجەدان و دەستگیرکردنی خۆپێشاندەران هەبووە، یەکێك لە خاڵەکانی ئەو زنجیرە بەڵێنەیە، کە محەمەد ته‌وفیق عەللاوی، سه‌رۆك وه‌زیری راسپێردراو بە خۆپێشاندەرانی داوە، کە هەر لە سەرەتاوە بە بێئومێدییەوە پێشوازی لێکراوە.
H.B