زاخارۆڤا: رووسیا و تورکیا هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکانیان دەدەن

"شاندێک لە پسپۆڕانی رووسیا و تورکیا لەسەر ئاستی جیاواز دەستیان بە گفتوگۆ کردووە"
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

ماریا زاخارۆڤا، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا بە کوردستان24ی راگەیاند، پێویستە ناکۆکییەکانی مۆسکۆ و ئەنقەرە چارەسەر بکرێن. ئاماژەی بەوەشدا، شاندێک لە پسپۆڕانی رووسیا و تورکیا لەسەر ئاستی جیاواز دەستیان بە گفتوگۆ کردووە.

زاخارۆڤا، گوتی: "ناکۆکییەکانی نێوان رووسیا و تورکیا دەبێت تەنها بە ئاساییەکردنەوەیان چارەسەر بکرێن و هەنگاوەکان بەو ئاراستەیەن، وەک ئاشکرایە ئێستا شاندی پسپۆڕانی رووسی و تورکی لەسەر ئاستی جیاواز کار بۆ ئەو مەبەستە دەکەن لە راوێژکاریدان لە مۆسکۆ و شارەکانی تورکیا. هاوکات پەیوەندی لەنێوان هێزە سەربازییەکانمان هەیە، گفتوگۆی سیاسی بەردەوامە".

گوتیشی: "ماوەی پێشتر وەزیرانی دەرەوەی هەردوو وڵات یەکتریان بینی. لەسەر ئاستی دیپلۆماسیش پەیوەندی درێژەی هەیە، بۆیە پێمان وایە وایە کەناڵەکانی چارەسەری بەگەڕخراون و هەر بەمشێوەیەش چارەسەر بۆ گرژییەکان دەبینینەوە".