ئه‌ردۆغان په‌یوه‌ندی به تره‌مپه‌وه كرد

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكایه‌تی توركیا، رایگه‌یاند، سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان بۆ تاوتوێكردنی ره‌وشی ئیدلب په‌یوه‌ندی به سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، دۆناڵد تره‌مپه‌وه كردووه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، وتی: هه‌ریه‌ك له ئه‌ردۆغان و تره‌مپ له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا باسیان له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌نقه‌ره و واشنتن و پرسه هه‌رێمایه‌تییه‌كان، به تایبه‌تی پێشهاته‌كانی ره‌وشی ئیدلب كردووه.
روونیشیكرده‌وه، له په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا ئه‌ردۆغان بۆ تره‌مپ دووپاتیكردووه‌ته‌وه، توركیا سووره له‌سه‌ر كۆتایهێنان به بوونی سوپای سووریا له ئیدلب و به پێویستی زانیوه هیچ سه‌ربازێكی سووریا له ئیدلب نه‌مێنێت.
هه‌روه‌ها هاتووه: هه‌ردوو سه‌رۆك به پێویستیان زانیوه هه‌نگاوی زیاتر بنرێن بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كاره‌ساتێكی مرۆیی له ئیدلب.