پۆمپیۆ: هه‌وڵده‌ده‌ین قه‌ده‌غه‌ی كڕینی چه‌ك به‌سه‌ر ئێران‌دا بسه‌پێنین
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، مایك پۆمپیۆ رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی له هه‌وڵدایه له رێگه‌ی پڕۆژه بڕیارێكه‌وه ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی رازی بكات قه‌ده‌غه‌ی كڕینی چه‌ك به‌سه‌ر ئێران‌دا بسه‌پێندرێت.
ئه‌مڕۆ پۆمپیۆ له به‌رده‌م لیژنه‌ی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا وته‌یه‌كی له باره‌ی عێراق و ئێرانه‌وه پێشكه‌شكرد.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا پۆمپیۆ گوتی: له رووی دیپلۆماسییه‌وه كار ده‌كه‌ین و هه‌وڵده‌ده‌ین ئه‌وروپاییه‌كانیش بگه‌نه ئه‌و بڕوایه‌ی كه پرسێكی جدییه و ناكرێت رێگه به ئێران بدرێت چه‌كی رووسی و چینی بكڕێت.
هه‌روه‌ها وتی: ئێمه متمانه‌مان هه‌یه و له‌و بڕوایه‌داین رووسیا و چین ئاماده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌تای مانگی ئۆكتۆبه‌ری داهاتوودا چه‌ك به ئێران بفرۆشن.
روونیشیكرده‌وه، وڵاته‌كه‌ی پڕۆژه بڕیارێك گه‌ڵاڵه ده‌كات و هه‌وڵده‌دات رووسیا و چینیش رازی بكات، كه پێویسته مافی ڤیتۆ به‌كار نه‌هێنن و بڕیاره‌كه په‌ك نه‌خه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ك فرۆشتن به ئێران قه‌ده‌غه بكرێت.
به گوێره‌ی رێككه‌وتنی ناووكی وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ك، كه له ته‌مموزی 2015 له‌گه‌ڵ ئێران واژوویان كرد و دواتر ئه‌مه‌ریكا لێی كشایه‌وه، له سه‌ره‌تای مانگی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ ئێران قه‌ده‌غه‌ی چه‌ك كڕینی له‌سه‌ر لاده‌چێت و ده‌توانێت چه‌ك بكڕێت.