له به‌غدا دووه‌م حاڵه‌تی كۆرۆنا تۆمار كرا
K24 – هه‌ولێر:
دووه‌م حاڵه‌تی تووشبوو به ڤایرۆسی كۆرۆنا له به‌غدا تۆمار كرا، كه ئافره‌تێكه له ئێرانه‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه به‌غدا.
به‌ڕێوبه‌ری گشتیی ته‌ندرووستی كه‌رخ له به‌غدا، جاسم حجامی له راگه‌یه‌ندراوێكدا، ئاشكرایكرد، حاڵه‌تێكی دیكه‌ی تووشبووی كۆرۆنا تۆمار كراوه، كه دووه‌م حاڵه‌ته له به‌غدا و له چله‌كانی ته‌مه‌نیدایه.
روونیشیكرده‌وه، حاڵه‌ته‌كه له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی به‌غدا تۆمار كراوه، به‌ڵام ره‌وشتی ته‌ندرووستی سه‌قامگیره.
ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند، دوێنێ دوو حاڵه‌تی تووشبوو له به‌غدا و كه‌ركووك تۆمار كراوون و پێشتریش چوار حاڵه‌ت له كه‌ركووك تۆمار كرابوون و به گشتی 6 حاڵه‌ت تۆمار كراون، به تۆماركردنی حاڵه‌ته نوێیه‌كه‌ی به‌غدا له عێراق ژماره‌ی تووشبووان گه‌یشته 7 كه‌س.