تورکیا دەیان سەربازی سووریا دەکوژێت

وەزارەتی دەرەوەی رووسیا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

K24 – هه‌ولێر:

روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، لە ماوەی 24 کاتژمێر و لە دوای کوشتنی 33 سەربازی تورکیا، سوپای تورکیا دەستی بە بۆردومانێکی چڕی سوپای سووریا کردووە.

روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرایکردووە، لەماوەی 24 کاتژمێر، سوپای تورکیا 48 ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی سووریای کوشتووە کە 11 لەوان ئەفسەرن، دەیان کەسی دیکەش برینداربوون و 13 ئۆتۆمبێلی سەربازیی سووریاش تێکشکێندروان.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ناو کوژراوانی سوپای سووریا، چەند پلە باڵایەکی حزوڵڵای لوبنانی هەن.

لای خۆیەوە وەزارەتی دەرەوەی رووسیا بڵاویکردووەتەوە، لەگەڵ تورکیا لە رێککەوتن نزیکن بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە.

ئاماژەی بەوەشداوە، لەگەڵ تورکیا کار دەکەین بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆرستان.

بڕیاریشە، بەم نزیکانە، سەرۆکی رووسیا و تورکیا لەسەر پرسەکانی ئیدلب کۆببنەوە.