نوێترین دیمانه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ بڵاو كرایه‌وه‌

كریستیانۆ: یارییه‌كه‌ی سبه‌ی شه‌وی من هێنده‌ی كلاسیكۆی ئیسپانیا به‌چێژ و به‌هێزه‌

کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە نوێترین چاوپێکەوتنی لەگەڵ تۆری هەواڵی سکای سپۆرت باس لە دێربی ئیتاڵیا بەرامبەر ئینتەر میلان دەکات و هاوشێوەی یاریی کلاسیکۆی ئیسپانیا ناوی دەبات، دۆن رەتیدەکاتەوە یانەکەی ئاستی دابەزێبێت و دەشڵێت: یوڤی چەند کێشەیەکی بچووکی هەیە و چارەسەری دەکەن.

كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی یانه‌ی یوڤێنتۆس له‌مباره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت: وەکو کلاسیکۆ یارییەکەی ئێمەش کە دێربی ئیتاڵیایە رۆژی یەکشەممە دەکرێت و یارییەکی بە هێز دەبێت، یارییەکانی بەرامبەر ئینتەر میلان یەکێکە لەو یارییانەی کە پێویستە زۆر بە وریایی ئاگاداری بارودۆخەکە بێت، هەروەک یارییەکانی بەرامبەر ئەیسی میلان و لازیۆ و هەموو یاریزانێک حەز دەکات بەشداری ئەم یارییە بکات، بە گشتی یارییەکی بە چێژ دەبێت و هیوادارم کە بردنەوە بەدەست بێنین.

كریستیانۆ گوتیشی: پێمان خۆش نەبوو کاتێک کە رایانگەیاند ئەو یارییە بەبێ هاندەر دەکرێت، بۆ ئێمە هیچ جیاوازییەکی نییە و پێویستە باشترین ئاستی خۆمان پێشکەش بکەین، دڵگرانین کە هیچ هاندەرێک لە ناو یاریگە نابێت، بەڵام هیچ رێگە چارەیەکی دیکە نییە، بۆ ئێمە گرنگترین شت تەندروستی هاندەرانە و ئەگەر بەم شێوەیە بتوانین رێگری لەهەر حاڵەتێکی نەخوازراو بکەین، ئەو باشترین رێگەیە کە هەڵیانبژارردووە.

كریستیانۆ ده‌شڵێت: هەندێجار ئێمە ناتوانین رێک ئەو ئامۆژگاریانەی لە راهێنانەکان وەرمانگرتووە جێ بەجێیان بکەین و ئێستاش هیچ فشارێکمان لەسەر نییە، تەنها چەند کێشەیەکی بچووکمان هەیە و هیوادارم لە یارییەکانی داهاتوو چارەسەریان بکەین.