سه‌ربه‌ست له‌زگین: به‌م شێوازه‌ی عه‌للاوی عێراق سه‌قامگیر نابێت
K24- هه‌ولێر:
بەرپرسێکی وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت: ئەستەمە لە سایەی گوتاری ئیستای محەمەد ته‌وفیق عەللاویدا سەقامگیری بەدەستبێت، وه‌زیرێكی كابینه‌كه‌ی عه‌بدولمه‌هدیش دووپاتی ده‌كاته‌وه، هه‌ر حكومه‌تێكی عێراق هێزی كوردی له‌گه‌ڵ نه‌بێت سه‌ركه‌وتوو نابێت.
سەربەست لەزگین، بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە بۆ کوردستان ٢٤ دووپاتیكرده‌وه، پێسمەرگە واقیعێکە و ناکرێت بسڕدرێتەوە.
ئەم قسانە لە کاتێکدایە، کە عەللاوی لە کارنامەکەیدا بە یەك وشە باسی پێشمەرگەی نەکردووە و چارەسەری بۆ زۆرینەی پرسە هەڵپەسێردراوەکان نەخستووەتە ڕوو.
هاوكات فاروق شوانی، وەزیری دادی عێراق له کابینەکەی عەبدولمەهدیش دەڵێت، هەر حکومەتێك کورد تێیدا بەهیز نەبێت، ئەوا لاواز دەبێت.
ئێستا جووڵه‌ه‌ی سیاسی له عێراق به‌شێوه‌یه‌كه، کە دەکرێت لە کاتژمێرێکدا تەواوی هاوکێشەکان سەربەرەوخوار ببنەوە، هەر بۆیە پێناچێ پێش کۆبوونەوەکەی پەرلەمان چارەنووسی قۆناغی داهاتووی سیاسیی عێراقیش یەکلابێتەوە.
H.B