چاودێریكردنی شوێنە گشتییەكان بۆ رێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا بەردەوامە
K24- ههولێر:
دوای بلاوكردنەوەی رینمایی تایبەت بە خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرونا، چاودێریكردنی لایەنە پەیوەندیدارەكان لە سەر شوێنە گشتیەكان و كافتریاكان بەردەوامە.
لە گەراجەكانی ھاتوچۆی نێوان ھەولێر و بەغدا شوفیران رینمایی تایبەتیان پێدراوە و ھاولاتیان لەو بڕوایە دان، ئەم رینمایانە گونجاون و بۆ بەرژەوەندی گشتییە.
داواش له هاووڵاتیان دهكرێت، پابهندی ئهو رێنماییانه بن، كه لایهنه پهیوهندیدارهكان تایبهت به خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا دهریان كردووه.
ھەواڵی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئێران و پاشان لە چەند شارێكی عێراق، وایكردووە ھەڵمەتەكان و رینماییەكان زیاتر بكرێن، بۆ ئەوەی نەگاتە ھەرێمی كوردستان و ھاووڵاتیان پارێزراو بن. لە چەند رۆژی رابردووشدا رێنمایی دراوەتە سەرجەم كافتریاكان، بۆ ھەلگرتنی نێرگەلە، وێڕای پێدانی كۆمەڵێك رێنمایی دیكه به شوێنە گشتییەكان.
H.B