روونکردنەوەیەك لە تەندروستی ھەڵەبجەوە

"رێکاری یاسایی دەگرینەبەر"

K24 - ھەڵەبجە

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ھەڵەبجە ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە، کە حاڵەتی  ڤایرۆسی کۆرۆنا لەهەڵەبجەدا تۆمارکرابێت. رایدەگەیەنێت، رێکاری یاسایی دەگرینەبەر.

لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە رایگەیاند: "هەرکەس و لایەنێک و کەناڵێکی راگەیاند و پەیج و  ئەکاونتی سۆشیال میدیا هەرهەواڵێکی بێ بنەماو ناڕاست بڵاو بکاتەوە کەببێتە هۆی تێکچوونی باری هێمنی و ئاسایشی تەندروستی پارێزگاکەمان دوچاری لێپرسینەوەی یاسایی دەبێت لەڕێگەی داواکاری گشتی و هێزە ئەمینەکانەوە".